
به‌به‌شداری ( 182 ) ئه‌فسه‌ری پله‌جیاواز و بۆ ماوه‌ی ( 3 ) هه‌فته كۆلێجی پۆلیس هه‌ڵده‌ستێت به كردنه‌وه‌ی خولی نوێكردنه‌وه‌ی زانیاری و تاقیكردنه‌وه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران بۆ خشته‌ی كانونی ( 2013 ).
ڕۆژی ( 2012/9/9 ) له بینای كۆلێجی پۆلیس خولی نوێكردنه‌وه‌ی زانیاری و تاقیكردنه‌وه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران بۆ ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری پله جیاوازی ناو هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ كرایه‌وه له‌و باره‌یه‌وه نقیب خالد حسین سعید سه‌رپه‌رشتیاری خول به ماڵپه‌ڕی كۆلێجی پۆلیسی ڕاگه‌یاند: به‌فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران له‌هه‌ردوو خشته‌ی ته‌مموز و كانون دا پێویسته ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی شایسته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ن به‌شداری بكه‌ن له خولی نوێكردنه‌وه‌ی زانیاری و تاقیكردنه‌وه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران، ئه‌م خوله بۆ ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌یه كه شایسته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ن بۆ خشته‌ی كانون ( 2013 ) كه ژماره‌یان ( 182 ) ئه‌فسه‌ره‌و ماوه‌ی خوله‌كه ( 3 ) هه‌فته ده‌خایه‌نێت له به‌رواری ( 9/9 ) بۆ ( 9/27 ).
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند مه‌به‌ست له‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله به‌خشینی زانیاری نوێیه به ئه‌فسه‌ران له بواری یاسای سه‌ربازی و لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوان و یاساكانی تری په‌یوه‌ندیدار به‌هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، سه‌رجه‌م وانه‌كانی ئه‌م خوله له‌لایه‌ن مامۆستای زانكۆ و ئه‌فسه‌رانی پسپۆڕ ده‌وترێته‌وه، كۆلێجی پۆلیس هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ خولی ناوبراو كردوه.
جێگای ئاماژه‌پێكردنه خولی نوێكردنه‌وه‌ی زانیاری و تاقیكردنه‌وه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران بۆ شه‌شه‌مین جاره له كۆلێجی پۆلیس ده‌كرێته‌وه و خولی یه‌كه‌م ساڵی ( 2007 ) بوو.












